ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

کلۆپ: ئەم یەکسانبوونە هاوشێوەی دۆڕان بوو بۆ ئێمە

Yariga App

یاریگا-
لیڤەرپوول دوای بردنەوە گەورەکەی گەڕی رابردوو بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، ئەمجارەیان لە یاریگای خۆیان رووبەڕووی برایتۆن بونەوە و دواجار یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی رێدز دوای یارییەکە لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئەنجامی یارییەکە گووتی ” ئەم یەکسانبوونە بۆ ئێمە وەکو دۆڕان وایە، نیگەران نین لەبەر ئەوەی ئێمە بە دوو گۆڵ لە پێشەوە بووین بەڵام نەمانتوانی پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکەین، بۆیە نیگەرانین لەبەر ئەوەی ئاستێکی باشمان پێشكەش کرد، بەڵام براوە نەبوین. گۆڵەکەی سادیۆ مانێ لەلایەن نابژیوانەوە رەتکرایەوە، ئەمەش بێ چانسیەکی دیکە بوو. بە گشتی نیوەی دووەم نەمانتوانی پارێزگاری لە ئەنجامی یارییەکە بکەین و دواجار دوو گۆڵمان لێکرا ”.

لیڤەرپوول دوای دوو بردنەوەی لەسەر یەک، ئەمجارەیان یەکسانبوو و، ئەو یانەیە لە کۆی 10 یاری ئەم وەرزە لە پرێمەرلیگ، 22 خاڵیان بەدەستهێناوە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button