ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

گواردیۆلا: هۆکاری دۆڕانەکەمان رەتکردنەوەی گۆڵەکەی خێسۆس نەبوو

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر کریستال پالاس رەتیکردەوە دۆڕانەکە هۆکارەکەی رەتکردنەوەی گۆلەکەی گابریێل خێسۆس بێت.

راهێنەرە کەتەلۆنیەکە دوای یارییەکە گووتی ” بەداخەوە ئەمڕۆ زۆر هەڵەمان هەبوو و دواجار بووە هۆکاری دۆڕانمان، ئەوان خاوەنی یاریزانی باشن، پێشتریش ئاگاداری ئەوەبوین کە یارییەکی قورس چاوەڕێمان دەکات، پێشتر سەیری یاری ئەو یانەیە بەرامبەر برایتۆن و ئارسێناڵم کردووە، کارتە سوورەکەی لاپۆرتێ دەکرا زەرد بێت، دەکرا سووریش بێت، دواجار سەرۆک واتە ناوبژیوان بریار دەدات، گۆڵەکەی خێسۆسم نەبینی، بەڵام ناوبژیوان گووتی کە ئۆفساید بوو، نامانەوێت بیانۆ بەم گۆڵە بهێنینەوە ”.

مانچێستەر سیتی لە گەڕی دەیەمی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆی بەرامبەر کریستال پالاس بە ئەنجامی 0-2 تووشی دووەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button