ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

” زیدان چاوەڕێ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات ”

یاریگا-
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە پێناو وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، چەندین داواکاری لە یانە گەورەکانی ئەوروپا رەتکردووەتەوە.

ژولیان لۆرانتس شرۆڤەکار لە تۆڕی هەواڵی ESPN ئاشكرای دەکات، راهێنەرەکەی پێشووی شاهانەکان دوای وازهێنانی لە راهێنەرایەتی ئەو یانەیە، چەندین داواکاری لە یانەکانی یۆڤێنتۆس و مانچێستەر یونایتد بۆ هاتووە، بەڵام ئەو لە پێناو وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، هەموو ئەو داواکاریانەی رەتکردووەتەوە.

ناوبراو ئاشکراشی دەکات، فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا، دوای مۆندیالی 2022 گرێبەستەکەی دیدیێ دێشامب راهێنەری هەڵبژاردەکەیان نوێ ناکاتەوە و، لە شوێنی ئەو زیدان دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button