ئه‌وروپائیسپانیا

پاڵێوراوی سەرەكی ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا ئاشكرا كرا

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا پاڵێوراوی سەرەكی شوێنگرەوەی ڕونالد كومان ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنایان ئاشكرا كرد.

دوای شكستەكەیان بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ بە گۆڵێكی بێ وەڵام بارسێلۆنا بە شێوەیەكی فەرمی دوورخستنەوەی كومانی لە ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی بلاوگرانا ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەڕی پاڵێوراوی سەرەكیە بۆ شوێنگرەوەی كومان.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە كە چاڤی ئامادەیە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی پێشووی وەربگرێت.

لە بڕگەیەكی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ سەد چاڤی ئەو بڕگەیەی زیاد كردووە لە ئەگەری پەیوەندیكردنی بارسێلۆنا پێیەوە ئەوا یانەكە جێدەهێڵێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button