ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: كومان لە ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا دوورخرایەوە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی دوورخستنەوەی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان ڕاگەیاند.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند: ڕونالد كومان وەك ڕاهێنەری بارسێلۆنا دوورخرایەوە ، دوای شكستەكەی بەرامبەر ڕایۆ ڤالیكانۆ خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا بڕیارەكەی داوە.

هەروەها سوپاسی ڕاهێنەرەكەیان كرد بۆ ۆەوەی پێشكەشی یانەكەیان كردووە و هیوای باشترینیان بۆ خواست لە داهاتوویدا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە كومان ماڵئاوایی لە یانەكە بكات.

بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی نۆیەمی لالیگا دێت و بە جۆرێك دوای تێپەڕبوونی 10 هەفتە تەنها 15 خاڵیان كۆكردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button