یاریگا–
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لە وادەی گەڕانەوەی گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەکەی دەکات.
ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری ئەم هەفتەی یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا لە لالیگا سەبارەت بە تەندروستی یاریزانە وێلزیەکەی یانەکەی گووتی ” گاریس لە قۆناخەکانی کۆتایی چارەسەرییەکانیدایە و پێموابێ ئەو یاریزانە هەفتەی داهاتوو بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە و، دەتوانێت بەشداری یارییەکان بکاتەوە ”.
ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە ئێدین هازارد گوتی ” ئەوەی راستی بێت هازارد لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئامادەیە بۆ یاری کردن، بەڵام ئێمە یاریزانی باشترمان بەردەستە، بۆیە ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بەشداری یارییەکان بکات ”.