یاریگا

وردەكاری گرێبەستی كۆنتی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا دووپاتیانكردەوە ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی ئامادەیە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی وەربگرێت.

دوای شكستە سەختەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام ئیدارەی شەیتانە سورەكان دەیانەوێت سۆلشایەر لە ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە دووربخەنەوە.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتالیا مانچێستەر یونایتد گفتۆگۆكانی لەگەڵ كۆنتی دەستپێكردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە هێشتا یانەكە بڕیاری دوورخستنەوەی سۆلشایەری نەداوە بەڵام لەئەگەری دوورخستنەوەی ئەوا كۆنتی دەبێتە ڕاهێنەری یانەكەیان.

بەپێی سەرچاوەكە كۆنتی بۆ ماوەی سێ سال و بەموچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە ڕاهێنەری مانچێستەر یونایتد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button