یاریگا

كۆرتوا باس لە پێكانەكەی دەكات لە یاری كلاسیكۆ

یاریگا-

تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە پێكانەكەی دەكات لە یاری كلاسیكۆ.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یانەی میوان توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەی لێ بباتەوە.

لە خولەكی 32ی یاریەكەدا داڤید ئالابا گۆڵی یەكەمی مێرینگی تۆمار كرد ، پاشان لە خولەكی 93دا لوكاس ڤاسكێز گۆڵی دووەمی تۆمار كرد و لە كۆتا خولەكی كاتی زیادكراودا و لە خولەكی 97 سێرجیۆ ئەگوێرۆ تاكە گۆڵەكەی بارسێلۆنای تۆمار كرد.

سەبارەت بە پێكانەكەی كۆرتوا ووتی: هەستم بە ئازار دەكرد بەڵام دەمویست بەردەوام بم ، هیوادارم پێكانەكەم مەترسیدار نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button