ئه‌وروپائیسپانیا

كاسیمیرۆ: كلاسیكۆ میسی لەدەستدا

یاریگا-

كارلۆس كاسیمیرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كلاسیكۆ لیۆنێل میسی ئەفسانەی پێشووی بارسێلۆنای لەدەستدا.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 17:15 لە یاریگای كامپ نۆو  هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە كلاسیكۆی ئیسپانیا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا.

لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا كاسیمیرۆ ووتی: میسی لەدەستدانێكی گەورە بوو بۆ بارسێلۆنا ، هەروەها بۆ ئێمەش بۆ كلاسیكۆ ، ئەو لەدەستدانێكی گەورە بوو چونكە یەكێك بوو لە باشترین یاریزانەكانی مێژووی تۆپی پێ ، بەڵام بارسێلۆنا هەموو كات ڕكابەرێكی بەهێزە بە تایبەت لە نێو یاریگای خۆیاندا.

ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی سێیەمی خولەكە دێت بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ و بارسێلۆناش لە ڕیزبەندی حەوتەم دێت بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button