ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: بایرن میونشن تووشبوونی ڕاهێنەرەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕایگەیاند جولیان ناگلیسمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

یانە باڤاریەكە لە هەژماری فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: پشكنینەكان كە بۆ ڕاهێنەر جولیان ناگلیسمان ئەنجامدرا دووپاتكرایەوە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە ، هەرچەندە پێكوتەی دژە ڤایرۆسەكەشی بەكارهێناوە.

هەروەها ڕاشیانگەیاند: ڕاهێنەرە تەمەن 34 ساڵانەكە لە ماڵەكەی خۆیدا كەرەنتین دەكرێت تا چاكدەبێتەوە.

بایرن میونشن توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەنفیكا بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button