ئه‌مریکا

سكالۆنی شكستەكەیان دەخاتە ئەستۆی یاریگاكە

یاریگا- لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، هۆكاری شكستەكەیان بەرامبەر كۆڵۆمبیا بۆ خراپی یاریگاكە دەگێڕێتەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پاش یاریەكە سكالۆنی ووتی: لە هەردوو گۆڵەكە چەند هەڵەیەك هەبوو، پێویستە چارەسەری بكەین، بە كۆمەڵ دۆڕاین و لۆمەی كەس ناكەم.

هەروەها وتیشی: لە گێمی دووەم ئێمە باشتر یاریمان كرد، بەڵام ئەوان گۆڵیان تۆمار كرد، یاریزانەكان دەزانن هێشتا یاری ماوە و دەكرێت هەڵەكانمان چاك بكەینەوە.

لە كۆتاییدا ووتی: یاریگاكە زۆر خراپ بوو، یاریزانەكان نەیاندەتوانی ئەوەی دەیانەوێت بیكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button