ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

عوسمان لەگەڵ یانەیەکی ئینگلیزی لە گفتوگۆدایە

یاریگا
عوسمان دێمبلی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە بەمەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە لە گفتوگۆدایە.

ماڵپەری fFootMercato زانیاری دەستکەوتووە، یاریزانەکەی بلاوگرانا دەیەوێت هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی گفتوگۆکانی لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانی دەستپێکردووە، ئەو یاریزانە لە پێناو پەیوەندی کردن بەم یانەیە، داوای مووچەیەکی ساڵانە 15 ملیۆن یۆرۆیی دەکات.

دێمبلی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا هاوینی ساڵی 2022 کۆتایی دێت و، دەنگۆیەکیش هەیە یانەکەی سەرەرای ئەوەی یاریزانەکە بەهۆی پێکانە زۆرەکانی، بەڵام ئامادەن گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button