ئه‌وروپائیسپانیا

چارەنوسی پێدری بۆ کلاسیکۆ یەکلایی کرایەوە

یاریگا
پێدری ناوەراستکارە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری گەڕی دووەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بێنفیکای پۆرتوگالی تووشی بووە، تاوەکو ئێستا رزگاری نەبووە و ئەستەمیشە بۆ یاری کلاسیکۆ ئامادەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، تیمی پزیشکی بلاوگرانا بەردەوام لە هەوڵی ئەودایە بتوانن ئەو یاریزانە لاوە بۆ یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەبکەن، بەڵام لە دوایین پشکنینەکانی دەرکەوتووە ئەو یاریزانە هێشتا مەترسی لەسەرە.

پێدری لە رانیدا تووشی پێکان بووە و هەر بەم هۆیەوەش دوای یارییەکەی بەرامبەر بێنفیکا، لە دوو یاری یانەکەی دابڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button