ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزیما: بردنەوەكەمان لە شاختار پاداشتێك بوو بۆ هەموومان

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە شاختار.

شەوی ڕابردوو ڕیاڵ مەدریدی بوو بە میوانی شاختار و توانی یاریەكەی بە پینج گۆڵی بێ وەڵام لێ بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

گۆڵەكانی ڕیاڵ لەلایەن ڤینیسیۆس دوو گۆڵ و ڕۆدریگۆ گۆڵێك و بێنزیما گۆڵێك تۆمار كران و بەرگریكارانی شاختار گۆڵێكیان بە هەڵە لە خۆیان تۆمار كرد.

لە دوای یاریەكە لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا بێنزیما ووتی: یاریەكی گرنگ و نایابمان ئەنجامدا ، گۆڵی زۆرمان تۆمار كرد و هیچ گۆڵێكمان لێ تۆمار نەكرا ، هیوادارم لەسەر ئەو جۆرە بەردەوام بین.

بەردەوام بوو ووتی: شاختار یانەیەكی زۆر باش بوون 15 خولەكی سەرەتا باڵادەستی خۆیان نواند بەڵام دواتر ئێمە دەستمان گرت بەسەر یاریەكەدا و ئەو بردنەوەیەش پاداشتێك بوو بۆ هەمووان.

سەبارەت بە ڤینیسیۆس ووتی: ئەو یاریزانێكی لاوە و شایەنی هەموو شتێكە كە بەدەستیهێناوە ، زۆر یارمەتیمان دەدات ، هیوادارم تا كۆتایی وەرز بەمشێوەیە بەردەوام بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button