ئه‌وروپا

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی لیستەر سیتی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یوری تیلیمانسی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی دەوێت ، لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

تیلیمانس یەكێكە لەو ناوانەی لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە كە بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەیان دەدات لە هاوینی داهاتوودا.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لە ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد تیلیمانسی تەمەنی 24 ساڵان بۆتە جێگای سەرنجی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری بارسێلۆنا ، دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوون لە گواستنەوەی جینی ڤینالدۆم.

لەگەڵ ئەوەشدا نرخی یاریزانە بەلجیكیەكە زۆر بەرزە بۆ بارودۆخی ئێستای بلاوگرانا و بە جۆرێك لیستەر بۆ دەستبەردار بوون لە یاریزانەكەی داوای 55 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button