ئیتاڵیافه‌ره‌نسا

ئیتاڵییەکان توڕەن چونکە باڵۆن دۆر دەدرێت بە مێسی

میدیاکانی ئیتاڵیا پێیان وایە رکابەری باڵۆن دۆر بۆ لیۆنێل مێسی یەکلابووەتەوە و هۆکارەکەشی تەنها ناوبانگی ئەو یاریزانەیە.

کۆریێری دیلۆ سپۆرت  لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەوان مێسی خەڵاتەکەی پێدەدرێت لە کاتێکدا شایستەی جۆرجینهۆ یە چونکە  ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە هێندەی مێسی ناوبانگی ناهێندرێت. هەروەها نوسیوییانە بۆ ئەوەی جۆرجینیۆ باڵۆن دۆر بباتەوە دەبوو بە پارەیەکی زۆر روویکردبایە یانەیەکی فەڕەنسی.

دەستکەوتی لیۆ لە ٢٠٢١ بردنەوەی کۆپا ئەمێریکا بوو لەگەڵ ئەرژەنتین بەڵام جۆرجینهۆ توانیوییەتی چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئەورووپا  لەگەڵ چێڵسی و یۆرۆ لەگەڵ ئیتاڵیا بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button