ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماونت دەبێتە یەکێک لە پڕداهاتترینەکانی چێڵسی

یاریگا-یانەی چێڵسی بەنیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی مەیسن ماونتی ئەستێرەی لاوی یانەکەیەتی و موچەکەشی بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەکاتەوە.

ماونت وەرزی رابردوو ئاستێکی زۆر بەرزی نیشاندا، هەرچەندە لەم وەرزەدا وەک پێویست نیە بەڵام بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، چێڵسی هیوایەکی زۆری بەو  یاریزانەیە هەر بۆیە دەیکاتە یەکێک لە خاوەن بەرزترین موچەکان لە بلوز.

لە ئێستادا ماونت یەکێکە لە نزمترینەکان و موچەی هەفتانەی ٧٥ هەزار پاوەندە وە دوو ساڵ و نیو لە گرێبەستەکەی ماوە بەڵام چێڵسی بۆ پاراستنی لە یانە گەورەکانی دیکە دەیەوێت گرێبەستێکی دریژخایەنی لەگەڵ واژۆبکات و موچەکەی لانیکەم بۆ چوار هێندەی ئێستا زیادبکات هاوشێوەی تیمۆ ڤێرنەر کە سەروو ٢٧٠ هەزار پاوەندی هەفتانە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button