چامپیۆنزلیگ

نێیمار لە چامپیۆنزلیگی ئەم هەفتەیە دوورخرایەوە

یاریگا-نێیمار داسیلڤا تووشی پێکان هاتووە و لە یارییەکەی لایپزیگ دوورخرایەوە،بەوەش هاندەران ناتوانن سێ کوچکە ئاگرینەکەی پاریس ببینن بەیەکەوە.

لە یاری خولی فەڕەنسیدا بەرامبەر ئانجەرز، مێسی نەیتوانی بەشداری بکات بەهۆی درەنگ تەواوبوونی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ئەمریکای باشوور، هەروەها نێیمار تووشی پێکانێکی سوک بووە لەگەڵ بەڕازیل و ناتوانێت لەو یارییە بەشداربێت.

ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەر لە هەفتەی پێشوودا بەهۆی کۆبوونەوەی کارتی زەرد نەیتوانی بەرامبەر ڤەنزوێلا یاری بکات بەڵام دواتر بەرامبەر ئۆرۆگوایی یاری کرد و تووشی پێکان هات.

پاریس یەکەمی کۆمەڵەکەیەتی بە چوار خاڵ و لایپزیگیش هیچ خاڵێکی نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button