ئینگڵته‌را

وێمبڵی لە هاندەرانی ئینگلتەرا قەدەغەکرا

Korek Telecom

یاریگا-هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە بێ هاندەر دەچێتە وێـمبڵی بۆ دوو یاری داهاتوویان پاش سزادانیان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپاوە.

لە یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپادا لە وێمبڵی، هاندەرانی ئینگلتەرا بە زەبری هێز چوونە نێو یاریگا بە هەبوونی بلیت و رووبەرووی کارمەندان و پۆلیسی نێو یاریگا بوونەوە ئەمەش شڵەژانێکی زۆری لەنێو یاریگادا دروست کرد.

ئەمڕۆ یوفا رایگەیاند دوو یاری داهاتووی ئینگلتەرا لە وێمبڵی بە بێ هاندەر بەڕێوەدەچێت لەگەڵ سزای دارایی ١٠٠ هەزار یۆرۆ. یەکێک لەو دوو یارییە بەرامبەر ئەلبانیا دەبێت و ئەوی دیکەیان هێشتا دیار نیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!