ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤالینسیا

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤالینسیا بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤالینسیا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.

بە شێوەیەكی فەرمی سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەكە گڵۆپی سەوزی بۆ هەلكرا و دەتوانێت بەشداری یاریەكانی بارسێلۆنا بكات.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن ، دیست ، پیكێ ، بۆسكێتس ، ڕیكی بویگ ، دیپای ، فاتی ، یوسف دەمیر ، نیتۆ ، كۆوتینهۆ ، لینگلێت ، لوك دی یۆنگ ، جۆردی ئەلبا ، ئەگوێرۆ ، ڕۆبێرتۆ ، فرانكی دی یۆنگ ، مینگوێزا ، ئومتیتی ، گارسیا ، ئیناكی پینا ، نیكۆ ، جاڤی ، بالدی.

بابەتی زیاتر

Back to top button