ئه‌وروپائینگلتەرا

سۆلشایەر: کاڤانی و فرێد لەگەڵمان نەبوون بۆیە دۆڕاین

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر لێستەر سیتی لە گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ، بیانۆ بۆ دۆڕانەکە دێنێتەوە.

لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان گووتی ” راستە ئێمە یارییەکی باشمان نەکرد، بەڵام نابێت لەبیر بکەین لەم یارییە ئێدینسۆن کاڤانی و فرێد دوو لە باشترینەکانمان لەگەڵ نەبوو، هەرچەندە ئەمە نابێتە بیانۆ و دەبێت باشتر بین “.

مانچێستەر یونایتد لەکاتێکدا لەگەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دۆڕا، 27 یاری بوو لەسەر یەک لەدەوەرەی یاریگای خۆی تامی دۆڕانی نەکرد بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button