ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

کلۆپ: هیچ یاریزانێک لە محەمەد سەڵاح باشتر نیە

یاریگا
لیڤەرپوول لە گەڕی هەشتەمی پرێمەرلیگ توانی بە ئەنجامه 5-0 لە واتفۆرد بباتەوە و دوای یارییەکە یۆرگێن گلۆپ، راهێنەری یانەیە ستایشی ئاستی محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەکەی کرد.

راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز لەمبارەوە گووتی ” یارییەکی باشمان کرد و توانیمان بردنەوەیەکی گەورە بەدەست بێنین، سەڵاح پاسێکی نایاب و گۆڵێکی نایابی کرد، ئەو باشترین یاریزانە و ئێستا هیچ یاریزانێک لە ئەو باشتر نیە “.

کلۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، یاریزانەکانیان دوای گەڕانەوە لە یارییە نێودەوڵەتیەکان، توانیان ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button