ئیسپانیائینگلتەرا

ریاڵ مەدرید لە پۆگبا نزیک دەبێتەوە

یاریگا-ریاڵ مەدرید بۆ سێهەم جارهەوڵی گواستنەوەی پاوڵ پۆگبا دەدات.

مێرەنگی دەیەوێت هەمان کەیسی ئالابا دووبارە بکاتەوە و بێ بەرامبەر پۆگبا بگوازێتەوە لە هاوینی داهاتوودا، بۆ ئەوەش ئامادەیە موچەی ساڵانەی ١٤ ملیۆن یۆرۆ بدات بەو یاریزانە لەگەڵ ٣٠ ملیۆن یۆرۆ شیرینی واژۆکردنی گرێبەستەکە بۆ یاریزانەکە و مینۆ رایۆڵای بریکار.

بەگوێرەی تۆماس گۆنزالێزی رۆژنامەنووسی وەرزشی، رایۆڵا دەیەوێت گواستنەوەکە رووبدات و ئەمەش کارەکەی بۆ مەدرید ئاسانترکردووە بەڵام تا ئێستا نیازی خودی یاریزانەکە روون نیە.

لۆس بلانکۆس پێشتر دوو جاری دیکە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی داوە لە ٢٠١٦ و ٢٠٢٠دا بەڵام سەرکەوتوونەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button