ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

پۆگبا خۆی پێشكەشی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی نزیكدەبێتەوە لە كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی و جێهێشتنی یانەكەی.

گرێبەستەكەی پۆگبا لە هاوینی ساڵی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستاش نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ESPN پۆگبا لە ڕێگەی مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری كارەكانیەوە خۆی پێشكەشی یانەی بارسێلۆنا كردووە ، بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانە كەتەلۆنییەكەوە بكات.

لای خۆیانەوە ڕۆژنامەی سپۆرت هەواڵەكەیان پشتڕاستكردەوە ، ئەوە لە كاتێكدا یانەكانی ڕیاڵ مەدرید ، پاریس سان جێرمان و یوڤێنتوس دەیانەوێت یاریزانەكە بگوازنەوە ڕیزەكانیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button