ئه‌وروپائیسپانیا

بارتۆمیۆ: ڕێگەم بە ڕۆشتنی میسی نەدەدا

یاریگا-

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاماژەی بەوە كرد بڕیاری ڕۆشتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا بڕیارێكی خراپە و ئاماژەی بەوەشكرد ئەگەر ئەو سەرۆكی یانەكە بووایە ڕێگەی نەدەدا یاریزانەكە یانەكە جێبهێڵێت.

بارتۆمیۆ لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت ووتی: كومان میسی لەدەستدا ، وەك سەرۆك ڕێگەم نەدەداكە بڕوات ، هەموو شتێكم دەكرد بۆ مانەوەی.

هەروەها ووتیشی: پێم وایە كە بۆ هەردوولا باشتر بوو كە بمێنێتەوە ، ئەوان ڕێگەیان پێدا كە بڕوات ، ئەوە بڕیارێكی زۆر خراپ بوو بە ڕای من ، یاریكردن بە بێ میسی مانای ئەوەیە كە زۆر شت دەبێت بگۆڕدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button