ئیسپانیائینگلتەرا

ماوەی دوورکەوتنەوەی فێران تۆرێس راگەیەندرا

یاریگا-فێران تۆرێس هێرشبەری مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە و ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

ڤایرۆسی فیفا جارێکیتر بەرۆکی یاریزانانی گرت و نوێترین قوربانیش فێران تۆرێسە. بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ دوای پشکنین و وێنەی تیشک دەرکەوتووە قاچی تۆرێس درزی تێکەوتەوە.

ئەوەی جێگە سەرنجە ئەوەیە ناوبراو لە یارییەکەی ئیتاڵیا پێکراوە بەڵام لە یاری بەرامبەر فەڕەنسا کە دواتر بوو بەشداریکرد. بەهۆی ئەم پێکانەوە تۆرێس لە دێربی مانچێستەر بەرامبەر شەیتانە سوورەکان بەشدارنابێت لەگەڵ دوو یاری خولی پاڵەوانەکان کە چوون و هاتنی بەرامبەر کڵەب بروجە.

بابەتی زیاتر

Back to top button