ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

رۆنالدۆ: بێگومان بێنزێما شایستەی خەڵاتی بالۆن دۆرە

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی یەکێک لە 30 پاڵێواروانی بەدەستهێنانی خەڵاتی بالۆن دۆرە.

رۆناڵدۆی دیاردە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی دەڵێت ” بێگومان پاڵێوراوی من بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، کەریم بێنزێمایە و، ئەو ئێستا باشترین هێرشبەری جیهانە و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو 10 وەرزی رابردوو باشترین ئاستی پێشکەش کردووە و، لە هەمووی گرنگتر ئەو پاڵەوانە، هەربۆیە دەڵێم شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتەکەیە ”.

بریارە کۆتایی مانگی داهاتوو خەڵاتی باڵۆن دۆری 2021 لەلایەن گۆڤاری فرانس فتبۆل پێشکەش بە باشترین یاریزان بکرێت و تا ئەم ساتەش سێ پاڵێواروی کۆتایی دیاری نەکراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button