ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: پێدری گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا تا ساڵی 2026 نوێ كردەوە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی پێدری گۆنزالیز یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی نوێ كردەوە.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی یانەكەی پێدری تا ساڵی 2026 ڕاگەیاند.

هەروەها بارسێلۆنا بۆ بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی پێدری یەك ملیار یۆرۆی داناوە.

وا بڕیارە سبەینێ هەینی پێدری واژۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بكات و كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ساز بكرێت.

لە وەرزی 2020/2021 پێدری بە درێسی بارسێلۆناوە بەشداری لە 53یاریدا كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button