ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

نیوكاسڵ دوو ئەستێرەی یوڤێنتوسی دەوێت

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی دوو ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتالی دەوێت لە هاوینی داهاتوودا.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سعودیە توانی دەستبگرێت بەسەر یانەی نیوكاسڵدا و بەوەش بوون بە دەوڵەمەندترین یانە و چاوەڕوان دەكرێت پارەیەكی خەیاڵی لە گواستنەوەی یاریزانان خەرج بكات.

ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتالی ئاشكرایكرد ئیدارەی نوێی یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی هەردوو ئەستێرەی یوڤێنتوس فیدریكۆ كیێزا و ماتیاس دی لیختی كردووەتە ئامانج تا لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ڕیزەكانیان.

هەروەها یانە ئینگلیزیەكە چاوی لە یاریزانەكانی كالچیۆیە بەتایبەت ئارۆن ڕامسی و فرانك كیسێ یاریزانی هێڵی ناوەندی میلان و برۆزۆڤیچ و ستیڤان دی فری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button