ئه‌وروپائیسپانیافه‌ڕه‌نسا

هیچ رێکەوتنێک لە نێوان بارسێلۆنا و دێمبلی نیە

Korek Telecom

یاریگا-
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ماوەیەکە هەوڵ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبلی، یاریزانی فەرەنسی یانەکەی دەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێکەوتنێک نەکراوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، سەرەرای ئەوەی خودی خوان لاپۆرتا سەرۆکی بلاوگرانا خۆی قسەی لەگەڵ هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی کردووە، بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوولا لەسەر ئەم بابەتە نەگەیشتونەتە رێکەوتن، ئەمەش وایکردووە داهاتووی ئەو یاریزانە ناروون بێت.

دێمبلی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، ئەو یاریزانە ماوەیەکە تووشی پێکان بووە و دوایین قۆناخەکانی چارەسەری دەرباز دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!