ئه‌وروپائینگلتەرا

هاری مەگوایەر دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لە پرێمەرلیگ

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد ئینگلیزی، ئامادەیە لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستی هاری مەگوایەر، مووچەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات.

رۆژنامەی مێترۆی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان دەیەوێت گرێبەستی بەرگریکاری 28 ساڵانی یانەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزی دیکە نوێ بکاتەوە و، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن مووچەی هەفتانەی بۆ 300 هەزار پاوەند زیاد بکەن.

مەگوایەر ئەگەر رازی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێت، ئەوا دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە وەکو بەرگریکار لە پرێمەرلیگ و لە دوای کریستیانۆ رۆنالدۆ و داڤید دی خیا دەبێتە خاوەنی سێیەم بەرزترین مووچە لە یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button