ئینگلتەرا

شمایکل: مانچێستەر بە هاوکاری ماگوایەر بەرامبەر فولهام براوە بوو

یاریگا

پیتەر شمایکل گۆڵپارێزی دانیمارکی پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتد، پێیوایە هۆکاری بردنەوەی مانیو بەرامبەر فولهام هاری ماگوایەر بووە.

مانچێستەر یونایتد لە گەڕی یازدەی پرێمەرلیگ بووە میوانی فولهام و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1-0 بردەوە.

دوای یارییەکە پیتەر شمایکل گۆڵپارێزی شەیتانە سوورەکان لەبارەی یارییەکە گووتی

بۆ من هاری ماگوایەر باشترین یاریزانی یارییەکە بوو. بەبێ ئەو چانسی بردنەوە بۆ مانچستەر یونایتدزۆر کەم بوو. ماگوایەر نمونەیە بۆ یاریزانەکانی تر. یاریزانێک کە لە دۆخە سەختەکان هاتە دەرەوە و ئێستاناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. ئەمڕۆ زۆر نایاب بوو، لە هەموو شوێنێک دەرکەوت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوسەختی و ڕەخنانەی کە رووبەڕووی بونەوە، ئێستا هەموو ڕاهێنەرێک ماگوایەر وەک بژاردەی یەکەمهەڵدەبژێرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button