ئینگلتەراگرنگترین

دایکی ماگوایەر پەیامێکی پڕ لە هەست و سۆزی بڵاوکردەوە

یاریگا

دایکی هاری ماگوایەر، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و یانەی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئەو سووکایەتییەی بە کوڕەکەی دکرێت شەرمەزار دەکات.

لە یارییە دۆستانەکەی ئینگلتەرا بەرامبەر سکۆتلەندا، ماگوایەر لە پێکهاتەی سەرەکی نەبوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا ڕەوانەی یاریگا کرا، هاتنی ئەویش گاڵتەجاڕی هاندەرانی سکۆتلەندای بەدوای خۆیدا هێنا، دوای ئەوەش کە گۆڵێکی بە هەڵە لە خۆیان کرد، ئەم گاڵتەجاڕییانە گەیشتنە لوتکە.

زۆی ماگوایەر کە دەکاتە دایکی هاری مەگوایەر لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا دژی ئەو سوکایەتیانەی بەرامبەر کوڕەکەی بیستوویەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت

وەک دایکێک بۆ من جێگەی شەرمەزاریە کاتێک توانجی بەشێک لە هاندەران و هەروەها کەسە شارەزا و ئەکادیمیەکان بەرامبەر کوڕەکەم دەبینم و دەبیستم، چ جای کەسێک کە کار بۆ یانەکە و وڵاتەکەی بکات، سووکایەتی پێبکرێت. وەک هەمیشە لە وێستگەکەدا ئامادە بووم و ئەوەی لە هیچەوە دروست بووە قبوڵکراو نییە. تێدەگەم لە جیهانی تۆپی پێدا هەوراز و نشێو هەیە، بەڵام سووکایەتیکردن بە هاری زۆر لەوە زیاترە

دایکی بەرگریکارەکەی سێ شێرەکان و یانەی مانچێستەر یونایتد لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەلێت

بۆ من خۆش نییە کە دەبین بەرامبەر کوڕەکەم چی دەکرێت. من نامەوێت لە داهاتوودا دایک و باوکی یاریزانانی تر ڕووبەڕووی ئەم دۆخە ببنەوە. هاری دڵێکی گەورەی هەیە و باشە کە لە ڕووی دەروونییەوە ئەوەندە بەهێزە کە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخانەدا بکات، چونکە ڕەنگە ئەوانی تر نەیکەن. من ئاواتەخوازم ئەم جۆرە هەراسانکردن و سوکایەتیکردنە بە کەس نەکرێت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button