ئه‌وروپائەفریقائینگلتەراگرنگترین

سەڵاح بۆ هەر پۆستێکی ئینستاگرام پارەیەکی خەیاڵی وەردەگرێت

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەرە موسلمانەکەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی یەکێک لەو یاریزانانەیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هاندەرێکی زۆری هەیە و لە هەرسێ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، تویتەر و ئینستاگرام نزیکەی 72 ملیۆن هاندەری هەیە.

ماڵپەری Myprotein کە تایبەتە بە ئامارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی میسڕ بەرامبەر هەر پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، 189000 پاوەند بەدەست دێنێت و ئەگەر ساڵانە ئەو یاریزانە هەر مانگێک پۆستێکی بازرگانی بکات، ئەو کات لە هەر ساڵێکدا 2.3 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت. هەروەها ئەگەر هەر هەفتەیەکیش پۆستێک بکات، ئەو کات داهاتی ساڵانەی دەگاتە 9.9 ملیۆن پاوەند.

لە خولی نایابی ئینگڵاند دوو یاریزان داهاتی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامیان لە سەڵاح زیاترە، ئەوانیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی مانچێستەر یونایتد کە بۆ هەر پۆستێک 1.5 ملیۆن پاوەند وەردەگرێت، هەروەها پۆل پۆگباش لە هەمان یانە بۆ هەر پۆستێک 208000 پاوەند وەردەگرێت.

Back to top button