ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

نێیمار: مۆندیالی 2022 دوایین مۆندیالم دەبێت

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل پێیوایە مۆندیالی 2022ـی قەتەر دوایین مۆندیال و پاڵەوانییەتی گەورە دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری بکات.

ئەستێرەکەی سلیسائۆ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری DAZN دەڵێت ” پێموایە مۆندیالی داهاتوو دوایین بەشداری کردنم دەبێت، مۆندیالی قەتەر وەکو دوایین مۆندیالم دەبینم، چونکە لەو بروایەدام لە دوای ئەم مۆندیالە نەتوانم چیدیکە خزمەت بە هەڵبژاردەکەم بکەم، بەم هۆیەوە هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی خەونی منداڵیم بکەم بە راستی و ناسناوێکی جامی جیهانی لەگەڵ وڵاتەکەم بەدەست بێنم ”.

نێیمار پێشتر لە دوو مۆندیالی 2014 و 2018 لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداری مۆندیالی کردووە، بەڵام هەرگیز نەیتوانی ناسناوەکە بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button