ئهمریکا
سزایەکی قورس بۆ مارکۆس رۆخۆ دەرکرا
یاریگا-مارکۆس رۆخۆ بەرگریکاری پێشووی مانچێستەریونایتد و ئێستای بوکاجونیۆرز بۆ پێنج یاری سڕکرا.
مانگی رابردوو شەڕ و گرژی لە یاری نێوان بۆکا جونیۆرز و ئەتڵەتیکۆ مینیێرۆ هەڵگیرسا و سەرەڕای راگرتنی یارییەکەش لە تونێلی هاتووچۆی یاریزاناندا پێکدادانی دیکە روویدا لە نێوان یاریزانانی هەردوولا.
ئەمڕۆش یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور سزای سەرجەم لایەنە بەشداربووەکانی دا و رۆخۆی ٣١ ساڵ پێنج یاری سڕکرا لەگەڵ سزای دارایی ١٨ هەزار پاوەند.