ئیسپانیائینگلتەرا

یاریزانێکی چێڵسی دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیسپانیا

یاریگا-فێرناندۆ ئەلۆنزۆ بەرگریکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و لە لالیگا یاری بکات.

هاوینی رابردوو ئەلۆنزۆ نزیک بوو لە پەیوەندیکردن بە ئینتەرمیلان بەڵام گواستنەوەکە سەرکەوتوونەبوو، سەبارەت بە داهاتووی ئەلۆنزۆ وتی “لە ئێستادا دڵخۆشم لە چێلسی و پەلەم نیە بەڵام دەمەوێت بەر لە وازهێنان لە لالیگا یاری بکەم، هێشتا دوو وەرز لە گرێبەستەکەم ماوە لێرە و بزانین چۆن دەبێت”.

ئەلۆنزۆ لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا یەک یاری بۆ تیمی یەکەمی ریاڵ مەدرید ئەنجامداوە و دەرچووی ئەکادیمیای مێرەنگییە بەڵام تەواوی کاروانی وەرزشی لە ئینگلتەرا و ئیتاڵیا بەسەربردووە لەگەڵ یانەکانی بۆڵتن، فیۆرەنتینا، سەندەرلاند و چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button