ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

لیۆناردۆ: پێویستە ریال مەدرید سزا بدرێت

یاریگا
لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئاشکرای دەکات، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوو ساڵە لەگەڵ کلیان ئێمباپێ لە پەیوەندیدایە.

لە دیمانەیەکدا فێستێڤالی دێلا سپۆرت، بەرێوەبەرەکەی شازادەکان جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر شاهانەکان و دەڵێت ” ئەو یانەیە هەموو ئامانجی ئەوەیە کە هێرشبەرەکەمان بێ بەرامبەر بگوازێتەوە و، دوو وەرزیشە لەسەر ئەم پرۆژەیە کار دەکەن و لە پەیوەندی راستەوخۆدان لەگەڵی، ئەمەش پێچەوانەی یاسایە و بەم هۆیەوە پێویستە ئەو یانەیە سزا بدرێت “.

لیۆناردۆ لە بەشێکی دیکە دیمانەکەیدا باسی مێسی دەکات و دەڵێت ” لیۆ پێش ئەوەی بریاری جیابونەوە لە بارسێلۆنا بدات، رازی ببو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام کاتێک زانیمان یانەکە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بە شێوەیەکی یاسایی گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەست پێکرد “.

بابەتی زیاتر

Back to top button