ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

تۆتی: یاریزانەکانی ئەم سەردەمە بۆ پارە یاری دەکەن

یاریگا
فرانچێسکۆ تۆتی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی رۆمای ئەم وڵاتە پێیوایە ئێستا تۆپی پێ بازرگانی پێوە دەکرێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، یاریزانەکەی پێشووی ئازۆری دەڵێت ” کاتی خۆی ئێمە بە خۆشەویستی و هەستێکی زۆرەوە یاریمان دەکرد، بەڵام ئێستا یاریزانەکان چاویان لەو یانەیە کە پارەیەکی زۆرتریان پێدەدەن و، هەروەها تۆپی پێ ئێستا زیاتر بووەتە بازرگانی “.

تۆتی لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا ئاشکرای دەکات، کاتی خۆی کە ریال مەدرید ئۆفەری پێشکەش کرد، ئارەزووی دەکرد یاری بۆ ئەو یانەیە بکات، بەڵام دواتر بریارمدا لەگەڵ یانەکەم بەردەوام بم.

بابەتی زیاتر

Back to top button