ئیتاڵیا

گەڕانەوەیەکی بە ئازار بۆ تۆتی

یاریگا-فرانچیسکۆ تۆتی دوای دوو ساڵ گەڕایەوە یانە دێرینەکەی لەو یارییەی رۆما شەرمەزارکرا.

تۆتی پاش وازهێنانی لە یاریکردن ماوەیەکی کەم لە رۆما پۆستی پێدرا بەڵام وازی لە کارەکەی هێنا چونکە پێی وابوو یانەکە لە بڕیاردان گوێی لێناگرێت و دوو ساڵ بوو نەگەڕابووەوە ئۆڵیمپیکۆ، تاوەکو یارییەکەی شەوی رابردوو.

تیمەکەی خۆزێ مۆرینهۆ هەر لە نیوەی یەکەمدا سێ جار گۆڵەکەی هەژێنرا، گۆڵی دووهەم لەلایەن دژێکۆی یاریزانی پێشووی رۆماوە تۆمارکرا و یاریزانەکە رەتیکردەوە ئاهەنگ بگێڕێت.

دوو گۆڵەکەی دیکەش لەلایەن چاڵهانۆگلو و دەمفریس تۆمارکران.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button