خوله‌کانی دیکە

دیشامپ: فەڕەنسا باشترینە بە هەبوونی ئیمباپێ

یاریگا-

دیدیە دیشامپ ، ڕاهێنەری هەلبژاردەی فەڕەنسا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە بەلجیكا و گەشتنیان بە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

فەڕەنسا توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەلجیكا بباتەوە و  خۆی گەیاندە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە دیشامپ ووتی: ئیسپانیا زۆر بەهێزە ، ئەوان هەموو كات باشن لە كۆنترۆڵكردنی تۆپ، ئینریكی لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕوات و وای لە ئیسپانیا كردووە كە زۆر جوان یاری بكەن.

هەروەها ووتیشی: یاری دەكەین لە پێناو بردنەوەی نازناوەكە ، هیوادارم بتوانین خولی نەتەوەكانی ئەوروپا ببەینەوە.

ڕاهێنەری كەلەشێرەكان بەردەوام بوو ووتیشی: دەبێت تۆپ لای خۆت بهێڵێتەوە ، یاری بەرامبەر ئیسپانیا دەبێت زیاتر ئەو كارە بكەین.

لە كۆتایشدا ستایشی ئاستی یاریزانەكانی كرد و بە تایبەت كیلیان ئیمباپێ و دووپاتیكردەوە متمانەی پێیەتی لە یاری بەرامبەر ئیسپانیا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button