ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤیۆلا نرخی ڤلاهۆڤیج دیاری دەکات

یاریگا-یانەی فیۆرەنتینا نرخی دوشان ڤلاهۆڤیجی ئەستێرە و گۆڵکاری یانەکەی دیاری دەکات.

بەگوێرەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت، یانە ئیتاڵییەکە داوای ٩٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە، ئەمەش پاش گرنگیدان بەو یاریزانە لەلایەن یانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، یوڤێنتۆس، مان سیتی، تۆتنهام و لەم دواییەش دەنگۆی لیڤەرپوول لە ئارادایە.

هاوینی داهاتوو گرێبەستی دوشان بەسەردەچێت و تەنها بە بڕی ٨٠٠ هەزار یۆرۆ هاتووەتە فیۆرەنتینا، هەروەها رەتیکردەتەوە گرێبەستەکەی تازەبکاتەوە لە کاتێکدا بەگوتەی سەرچاوەکە فیۆرەنتینا ئامادەیە بیکاتە خاوەنی بەرزترین موچە لە مێژووییاندا بە چوار ملیۆن دۆلاری ساڵانە.

ڤلاهۆڤیچ تەمەنی تەنها ٢١ ساڵە و  خاوەنی ٣١ گۆڵە لە ٨٤ یاریدا لەگەڵ فیۆرەنتینا.

بابەتی زیاتر

Back to top button