ئه‌وروپائیسپانیا

كاناڤارۆ شوێنگرەوەی ڕونالد كومان دەستنیشان دەكات

یاریگا-

فابیۆ كاناڤارۆ ، بەرگریكاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی شوێنگرەوەی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەستنیشان دەكات.

ناوی چەند ڕاهێنەرێك بەستراوەتەوە بە ڕاهێنەرایەتیكردنی بلاوگراناوە لە نێوانیاندا پێرلۆ و چاڤی دەبیندرێت.

كاناڤارۆ لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی سپۆرت ووتی: بە بێ لیۆنێل میسی هەموو شتێك سەخت دەبێت ، ڕاهێنەر زۆر گرنگ دەبێت ، من بینیم پێرلۆ پاڵێوراوە بەڵام لەو باوەڕەدام چاڤی هەڵدەبژێرن.

هەروەها ووتیشی: ئەوان پێوویستیان بە كەسێكە كە نرخ و بەهای یانەكە بزانێت و شارەزا بێت.

بەرگریكارەكەی پێشووی ئازۆری ووتیشی: بارسێلۆنا بەدوای ڕاهێنەرێكدا دەگەڕێت كە قوتابخانەی تایبەت بە خۆی هەبێت بۆ نمونە پیپ گواردیۆلا ، كە تۆپی پێی بەشێوەیەكی گشتی گۆڕیوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button