ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: كەریم بێنزیما بە باشترین یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانكرا

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە باشترین یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانكرا.

ڕیاڵ مەدرید پێنج یاریزانی وەك پاڵێوراوی باشترین یاریزانی مانگی ڕابردووی یانەكەیان دیاریكرد ئەوانیش تیبۆ كۆرتوا ، ڤینیسیۆس ، بێنزیما ، كامافینگا و ئەسینسیۆ بوون.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی ڕیاڵ مەدرید كەریم بێنزیمای وەك باشترین یاریزانی مانگی ڕابردوو دەستنیشانكرد.

هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لە مانگی ڕابردوودا شەش یاری كرد و توانی حەوت گۆڵ تۆمار بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button