ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

لیۆناردۆ: ڕێگە بە ڕیاڵ مەدرید نادەین و ئیمباپێ لەگەلمان دەمێنێتەوە

یاریگا-

لیۆناردۆ ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هێرشدەكاتە سەر فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای لێدوانەكانی دەربارەی كیلیان ئیمباپێ.

لیۆناردۆ لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپ ووتی: كۆتا لێدوانەكانی زنجیرەیەكی نوێیە لە بێڕێزیكردن بە پاریس.

هەروەها ووتیشی: لە كۆتا هەفتەدا كەریم بێنزیما و پێرێز و ئەنچیلۆتی دەربارەی ئیمباپێ قسەیانكردووە ، وەك ئەوەی كیلیان یاریزانێكی ئەوان بێت.

بەردەوام بوو ووتی: فلۆرینتینۆ پێرێز باسی ئیمباپێ دەكات بۆ هاندەرانیان ئەوە بێڕێزیەكە و ئێمە ڕێگە نادەین بەوە ، سەرەڕای ئەوەی گواستنەوەكان كۆتاییهاتووە و وەرز بەردەوامە و یاریەكان بەردەوامیان هەیە بۆیە نابێت ڕیاڵ مەدرید بەو شێوەیە ڕەفتار بكات.

لە كۆتایشدا ووتی: دەبێت بوەستن ، ئیمباپێ یاریزانی پاریس سان جێرمانە و یانەكە دەیەوێت ئەو پەیوەندیە بەردەوام بێت.

گرێبەستەكەی ئیمباپێ لەگەل پاریس لە هاوینی ساڵی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستاش ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button