ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

رۆدیگێر وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە

یاریگا
ئانتۆنیۆ رۆدیگێر، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە دەنگۆی گرنگی پێدانی یانەی بایرن میونشنی وڵاتەکەی دەکات.

بەرگریکارەکەی بلوز لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری گۆڵی جیهانی دەڵێت ” بێگومان بەهۆی گرنگی پێدانم لەلایەن یانەی بایرن میونشنەوە هەست بە شانازی دەکەم، ئەم بابەتەش دەری دەخات کە من کارەکەم بە تەواوەتی ئەنجام دەدەم، هەرچەندە نامەوێت رێگەم بدەم ئەم بابەتە بیری هۆشم تێک بدات، لەبەر ئەوەی بەڵێنم بە یانەکەم داوە ئەوەی لە توانامدا بێت پێشکەشی بکەم ”.

رۆدیگێر هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ چێلسی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە و بێجگە لە بایرن میونشن، هەر یەک لە یانەکانی پاریس سانجێرمان و ریال مەدریدیش گرنگی بە تواناکانی دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button