ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فلۆرەنتینۆ پێرێز: بابەتی ئێمباپێ لە زستان یەکلادەکەینەوە

یاریگا-فلۆرەنتینۆ پێرێز رایدەگەیەنێت جەنگی گواستنەوەی ئێمباپێ لە زستانی ئەمساڵدا سەرهەڵدەداتەوە.

دوێنێ ئێمباپێ لە دیمانەیەکدا پەردەی هەڵدایەوە لەسەر  بارودۆخە ئاڵۆزەکەی هاوینی ئەمساڵ سەبارەت بە گواستنەوەی بۆ ریاڵ مەدرید، ئەمڕۆش پێرێز لەلایەن ئێل دەیبەیتەوە پرسیاری ئەو یاریزانەی لێککرا و لە وەڵامدا وتی “بارودۆخی ئێمباپێ لە گواستنەوەی زستانەدا یەکلادەکەینەوە .. بە هیواین”.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە دوێنێ وتبووی تەنها بۆ ریاڵ مەدرید ئامادەیە پاریس جێبهێڵێت و ئەوەشی نەشاردەوە  دڵتەنگە لە یانەکەی کە رێگربوون لە رۆیشتنی.

بابەتی زیاتر

Back to top button