
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد ڕیاڵ مەدرید شانبەشانی چێڵسی و مانچێستەر سیتی كێبڕكێی بەدەستهێنانی كریستۆڤەر نكۆنكۆ یاریزانی هێڵی ناوەندی لایپزیگ دەكات لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.
نكۆنكۆ بە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی هێڵی ناوەندی بۆندسلیگا دادەنرێت دوای پەیوەندیكردنی بە لایپزیگەوە لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە لە سالی 2019 بە بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید چاوی لە تواناكانی كریستۆڤەر نكۆنكۆیە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە لایپزیگ بە كەمتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری یاریزانەكەی نابێت.
لەم وەرزەدا لە 5 یاریدا لەگەل لایپزیگ لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان توانیویەتی 9 گۆڵ تۆمار بكات.
هەر یەك لە یانەكانی چێڵسی و مانچێستەر سیتیش كێبڕكێی بەدەستهێنانی یاریزانە فەڕەنسیەكە دەكەن.