ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ریال مەدرید بەرگریکارێکی چێڵسی دەکاتە ئامانج

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە پێناو پتەو کردنی زیاتری هێلی بەرگری یانەکەیان، ئامانجیانە بۆ وەرزی داهاتوو ئانتۆنیۆ رۆدیگێر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری بلوز ماوەیەکە هەوڵی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەڵمانی یانەکەی دەدات، بەڵام هەوڵەکان هیچ پێشڤەچونێکی نەبووە و چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتو بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت و یانە ئیسپانیەکەش ئامادەیە بۆ گواستنەوەی.

رۆدیگێری 28 ساڵان لە ساڵی 2017 لە یانەی رۆمای ئیتاڵیا بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد و هاوینی داهاتووش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button