ئه‌وروپائیسپانیا

یایا تۆرێ خۆی پێشكەشی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

یایا تۆرێ ، یاریزانی پێشووی كۆتدیڤوارو بارسێلۆنا تواناكانی خۆی پێشكەشی بارسێلۆنا دەكات.

بارسێلۆنا بەردەوامە لە پێشكەشكردنی ئاستە خراپەكانی بە جۆرێك لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نەیتوانیوە هیچ خاڵێك كۆ بكاتەوە و هیچ گۆڵێكیش تۆمار بكات لە ڕیزبەندی كۆتایی كۆمەڵەكەی دێت و لە خولی ئیسپانیش لە ڕیزبەندی نۆیەم دێت بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ.

یایا تۆرێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی:

” ئەو كاتانەی لە بارسێلۆنا بووم یەكێك بوو لە خۆشترین یادەوەریەكانم لە ژیانی وەرزشیمدا ، یانەكە متمانەیان پێكردم كاتێك لاو بوم ، ئێستا بارسێلۆنا بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت ، بەلام من بڕوام وایە بارسێلۆنا بەهێزە و دەگەڕێتەوە من هەموو كات ئامادەم و لەبەردەستدام بۆ یانەكە هەر كاتێك پێووسیتیان پێم بێت ، چونكە دلم بۆ هەمیشە بەو یانەیەوە بەستراوەتەوە”.

یایا تۆرێ لە ماوەی ساڵەكانی 2007 بۆ 2010 لە بارسێلۆنا یاری كرد و دواتر پەیوەندی بە مۆناكۆوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button